هێزەکانی 70 و 80 لەمڕۆژە مووچە وەردەگرن

مووچە

ژیان:

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، ڕۆژى سێشەممە 9ى ئەیلولى 2019  موچەی مانگی حوزەیران هێزەکانى 70 و80ى وەزارەتى پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند، ڕۆژى سێشەممە موچەی هێزەکانى 70 و80ى وەزارەتى پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژى چوارشەممە موچەى وەزارەتى پەروەردە دابەشدەکرێت و دابەشکردنى موچەش بەردەوام دەبێت بەپێى خشتەى وەزارەتى دارایى.