كۆمەڵ لەبارەی كۆبونەوەكەیان لەگەڵ بارزانی رونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە

دیمەنێک لە کۆبونەوەکە

ژیان: 

كۆمەڵی ئیسلامی لەبارەی سەردانەكەی ئەمیری حزبەكەیان بۆلای سەرۆكی پارتی رونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە و دەڵێت مەبەست لە سەردانەكە توندوتۆڵ كردن و پتەوكردنی پەیوەندیە سیاسیەكان بووە.

بە گوێرەی ئەو رونكردنەوەیەی كۆمەڵی ئیسلامی كە كۆپیەكی بۆ (تۆڕی هەواڵی ژیان) نێردراوە، مەبەتی ئەو كۆبونەوەیە "بۆ توندوتۆڵ كردن و پتەوكردنی پەیوەندیە سیاسیەكانی نێوان كۆمەڵی ئیسلامی و پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، كە هەردولا بوونی پەیوەندیە سیاسیەكانی نێوان لایەنە سیاسیەكان بەوانەی بەشداری حكومەتن و ئەوەنەش ئۆپۆزسیۆنن بەگرنگ زانی".

كۆمەڵی ئیسلامی ئەوەشی راگەیاندووە كۆبونەوەكە زیاتر لەكاتژمێرێكی خایاند ووە و "هەردوولا كۆك بوون لەسەر ئەو بابەتانەی كەڕەهەندی نیشتمانیان هەیە پێویست دەكات لایەنەسیاسیەكان تەبابن و ڕاوێژ و ڕاگۆڕینەوەیان پێكەوە هەبێ".

لەبارەی پرسی كەركوك گفتوگۆ كراوە و وا لێكدرایەوە كە "بەرژەوەندی نەتەوەیی لەوەدایە تەواوی لایەنە كوردیەكان پێكەوە كاربكەن بۆئەوەی بارودۆخەكە لەبەرژەوەندی شارەكە و كورد یەكلایی ببێتەوە".