ماسكی مەعدەنووس بۆ روخسار


ژیان: 
بۆ ئەو كەسانەی كە گیرۆدەی پێستێكی چەورن لە روخساریاندا دەتوانن وەك چارەسەر سود لە گیراوەی  مەعدەنووس وەربگرن و خۆیان لەچەوری رزگار بكەن. 

ماسكی مەعدەنووس دەتواندرێت بۆ رووخساری چەور بەكار بهێندرێت بەشێوەیەك دوو كەوچكی مەعدەنووسی وورد كراو دواتر لەناو ئاوی گەرم دادەنرێت بۆ ماوەی ١٠ خولەك. 

دواتر ئاوەكەی لێ جیا دەكەیتەوە و سپێنەی ھێلكەی بۆ زیاد دەكرێت لەگەل ھەندێك شیر و لەسەر رووخسار و مل و سینگ و پشت دادەنرێت بۆ ماوەی نیو كاتژمێر دواتر بەئاوی گەرم دەشۆردرێت، ئینجا بە ئاوی سارد، شارەزایان پێیان باشە ئەم كردارە ھەفتانە دوو جار بەكار بهێندرێت بۆ رزگار بوون لە چەوری روخسار.