ژمارەیەک بارەگای حەشدی شەعبی لە سەر سنووری عێراق بۆردومان کران

حەشدی شەعبی زیانی گیانی هەبووە

ژیان:

چەند فڕۆكەیەكی نەناسراو هێزەکانی سەر بە حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی ئێران لە شاری بوكەمالی سووریا بۆردومان دەكەن.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، ژمارەیەک بنکەی میلیشیاکانی بزووتنەوەی ئیبدال، حەیدەریون و حزبوڵڵای عێراقی لە ناوچەی ئەلبوکەمال لە باشووری رۆژهەڵاتی سووریا، بۆردومان کراون.

ئاماژە بەوەش دەكات هێزەکانی حەشدی شەعبی زیانی گیانییان هه‌بووه‌، بەڵام ھێشتا رێژەی ئەو زیانانە نەزاندراوە و ھیچ لایەنێكیش بەرپرسیارییەتی خۆی لەو ھێرشانە رانەگەیاندووە.

لە ناوەڕاستی مانگی 8ـی 2019، چەندین جار بنکە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی لەناوچە جیاوازەکانی عێراق کراونە ئامانج و ئیسرائیلیش ناڕاستەوخۆ دانی بە ئەنجامدانی هێرشەکان، ناوە.