ڕۆژێكی دیکە پشوو ڕاگه‌یه‌نرا

پشوو

ژیان:

ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق به‌بۆنه‌ی یادی شه‌هیدكردنی ئیمام حوسه‌ین، سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ی كرده‌ پشووی ره‌سمی.

به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ ئه‌میندارێتی‌ گشتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عیراق كه‌تیایدا هاتوه‌ "به‌بۆنه‌ی‌ 10ی موحه‌ره‌م(ڕۆژی‌ عاشورا)وه‌ كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ 10ی 9ی 2019 و ساڵرۆژی‌ شه‌هیدكردنی‌ (ئیمام حوسێنه‌وه‌) كراوه‌ته‌ پشووی ره‌سمی".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ی كرده‌ پشووی ره‌سمی، تا ئێستا دیار نیە ئەو پشووەی کە حکومەتی عێراق داوێتی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە یاخود نا.