وادەی یەکەم باران بارینى ئەمساڵ ئاشکراکرا

شکی شێری بارانبارین بەر هەرێمی کوردستان دەکەوێت

ژیان:

واسق سەلامی، شارەزا  لەبواری کەشوهەوا، ئەمڕۆ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، پێشبینیەکانی کەشوهەوای شارەکانی عێراقی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەى پێشبینییەکانی ناوبراو، بەرزترین پلەی گەرما لەشاری بەسرە دەبێت و دەگاتە 42 پلەی سیلیزی و نزمترین پلەی گەرماش لەشاری سلێمانی تۆمار دەکرێت و دەگاتە 31 پلەی سیلیزی.

هاوکات سادق عەتیە، شارەزا لەبواری کەشناسی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاماژەی بەوەکردوە،  وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ لە مانگی تشرینی یەکەم دەستپێدەکات، ڕێژەی بارانبارینیش لە وەرزی بارانبارینی داهاتوودا بەراوورد بە وەرزی بارانبارینی ساڵی پار کەمتر دەبێت.

روونیشیکردۆتەوە، پشکی شێری بارانبارین لەعێراقدا بۆ ئەمساڵ لەناوچەکانی باکوری عێراق و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت.