هەڵمەتێك بۆ دەستگیركردنی خاوەن قومارخانەكانی بەغداد ئەنجام درا


ژیان: 
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: ئەمرۆ دووشەممە 9ی ئەیلولی 2019، لە سێ هۆتێلی بەغدا هەڵمەتێك بۆسەر قومارخانەكان ئەنجامدراوە. 

ئەو وەزارەتە رایگەیاند كە جێیەجێ كردنی فەرمانی دادوەر بۆ دەستگیركردنی خاوەن قومارخانەكان كە بەتۆمەتی سپی كردنەوەی پارە و رەوانەكردنی بۆ دەرەوەی وڵات دەركراوە دەستی پێكردووە. 

بەپێی ئەو لێكۆڵینەوانەی لەگەڵ 189 كەس كراوە، دەركەوتووە خاوەنی ئەو سێ هۆتێلە دەستیان لە سپی كردنەوەی پارە و بەرتیل دان بە چەند گەورە ئەفسەرێك هەبووە تا رێگەیان پێ بدەن بە شێوەیەكی نایاسایی قومارخانەكانیان بەڕێوەبەرن و بێدەنگیی لێ بكەن.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەوەشی راگەیاندووە لە هەڵمەتەكەی ئەمڕۆدا دەست بەسەر چەند ئامێرێكی رۆڵێت و قوماركردندا گیراوە و لێكۆڵینەوەش لەگەڵ سەرجەم تۆمەتباراندا بەردەوامە بۆ دەستگیركردنی سەرجەم ئەو كەسانەی لە دۆسیەی قومارخانەكاندا تێوەگلاون.