ئۆمتیتی: خەونی منداڵیم دەهێنمەدی لە بەرشەلۆنە

سامۆئێل یۆمتیتی، بەرگریكارە فەرەنسیەكەی یانەی بەرشەلۆنە

ژیان: 
بەرگریكارە فەرەنسیەكەی یانەی بەرشەلۆنە رەتیدەكاتەوە بەهیچ شێوەیەك بیری لە رۆشتن لە یانەكەی كردبێتەوە باس لەوە دەكات كە بۆ ئەوە هاتوووە خەونی منداڵی بهێنێتە دی و نازناو بەرێتەوە. 

سامۆئێل یۆمتیتی، بەرگریكارە فەرەنسیەكەی یانەی بەرشەلۆنە، رایگەیاند: خەونی من لە منداڵیەوە ئەوە بووە لە بەرشەلۆنە یاری بكەم، ئێستاش كە لێرەم دەمەوێت زیاتر بمێنمەوە.

ناوبراو لە دیدارێكدا باسی لەوەش كرد،من نەھاتووم بۆ بەرشەلۆنە بۆ ئەوەی تەنھا لەگەڵ یاریزانە گەورەكان راھێنان بكەم و بچم بۆ كەنار دەریا بەڵكو ھاتووم بۆ ئەوەی یاری بكەم نازناو بەرمەوە.

ئەو رەتیدەكاتەوە لەم هاوینەدا بیری لە رۆشتن لە یانەكەی كردبێتەوە و دەڵێت بە بەڕێوەبەری كارەكانمم وتووە من لە بەرشەلۆنە ناڕۆم وباس لەوەش دەكات "وەرزی رابردوو قورسترین وەرزی ژیانی یاری كرنم بوو لە رووی پێكانەوە بە تایبەت، من بە ئازارەوە لە مۆندیال یش یاریم كرد، بەڵام لە كۆتاییدا پەشیمان نیم لەوەی كە كردم چونكە نازناوەكەمان بردەوە. 

ئەستێرە فەرەنسیەكە وتیشی: ئێستا لە پێكانەكەم چاك بومەتەوە و دەتوانم دەست پێبكەمەوە و ھەوڵ دەدەم وەك یاریزانێكی سەرەكی بەرشەلۆنە دەربكەومەوە.