كۆگایه‌كی دیكه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی حه‌شدی شەعبی ته‌قییه‌وه‌

هێزەکانی حەشدی شەعبی

ژیان:

کۆگایەکی دیکەی هێزەکانی حەشدی عەشائیری (چەکدارانی عەشیرەتە سوننییەکان لەناو حەشدی شەعبی)، تەقییەوە.

میدیا عێراقییه‌كان له‌زاری سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانەوە بڵاویانکردەوە، كۆگایه‌كی دیكه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی عه‌شائیری له‌ قه‌زای هیت گڕیگرت و چه‌ندین گوللـه‌ تۆپ و هاوه‌ن په‌رتبوون و له‌ناو گونده‌كانی ده‌وروبه‌ر ته‌قینه‌وه‌.

سەرچاوە نافەرمییەکانیش باس لەوە دەکەن، کە کۆگاکە بەهۆی شۆتی کارەباوە تەقیوەتەوە، بەڵام هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی پشتڕاستی نەکردووەتەوە.

له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ندین كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبی له‌ عێراق ته‌قیونه‌ته‌وه‌ و په‌نجه‌ی تۆمه‌ته‌كه‌ش بۆ فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل درێژكراوه‌.

حه‌شدی عه‌شایه‌ری هێزێكی چه‌كداریی تایبه‌ت به‌ سوننه‌كانه‌ كه‌ بۆ ڕزگاركردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ پێكهێندرا، كه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ داگیركرابوون.