ترەمپ بیر لەوە دەکاتەوە سزا بسەپێنی بەسەر تورکیا

سیستمی بەرگری موشەکی ئێس 400 ی ڕوسی

ژیان:

وەزیری خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەهۆی کڕینی سیستمی بەرگری مووشەکی ڕووسی لەلایەن تورکیاوە، سەرۆکی ئەمریکا بیر لە سەپاندنی سزا دەکاتەوە بەسەر ئەو وڵاتەدا.

ئاژانسەکان بڵاویان کردەوە، ستیڤن منوچن وەزیری خەزێنەی ئەمریکا بەرۆژنامەنووسانی وتوە، دۆناڵد ترەمپ بیر لە سەپاندنی سزا دەکاتەوە بەهۆی کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس 400 ی ڕوسی لەلایەن تورکیاوە، بەڵام هێشتا هیچ بڕیارێک نەدراوە.

وتیشی " سەیری بابەتەکە دەکەین هیچ لێدوانێک نادەم لەسەر هیچ بڕیارێکی دیاریکراو، بەڵام سەیری بابەتەکە دەکەین."

مانگی ڕابردوو تورکیا پاتری سیستمە مووشەکییەکەی لە ڕوسیا وەرگرت کە بووەتە هۆی ناکۆکی نێوان ئەمریکا و تورکیا و یەکەمین پارچەی سیستمەکە لە مانگی حەوتدا بەدەست تورکیا گەیشت.

پێشتر واشنتن هۆشیاریدابووە ئەنقەرە کە ئەگەر ئەو سیستمە بکڕن ئەوا ڕووبەڕووی سزاکانی ئەمەریکا دەبنەوە و لە پڕۆگرامی ئێف 35 دەردەکرێن.