ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

مووچەی فەرمانبەران

ژیان:
بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی یەکەکانی 70 و 80ی پێشمەرگە دابەشبکرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 10ی ئەیلولی 2019 موچەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵی یەکەکانی 70 و 80ی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

بەپێی خشتەی دابەشکردنی موچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری، تا ٢٤ی مانگ پێدانی موچە بەردەوام دەبێت و دواین چینیش کە مووچە وەردەگرن خانەنشینانی سەربازی و مەدەنین.