زەریف نەتانیاهۆ بە مەلەوانە درۆزنەکە ناودەبات

محەمەد جەواد زەریف

ژیان:

وەزیری دەرەوەی ئێران زانیارییەكانی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بەبوونی چەكی ناوەكی لە ئێران رەتدەكاتەوە و دەڵێت، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل وەك مەلەوانە درۆزنەكەی لێهاتووە.

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لەپێگەی رەسمی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی "خاوەنی راستەقینەی چەکی ناوەکی، وەک مەلەوانە درۆزنەکەی لێهاتووەو باس لە ناوەندێکی ناوەکی خاپورکراو دەکات".

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پۆستێكی تریدا هاوپێچی دوو وێنەی جیاوازی كردووە، یەكێكیان وێنەی رۆژنامەی سەندەی تایمزی ئەمریكیە كەساڵی 1986دەرچووە و بە مانشێتێكی گەورە نوسراوە نهێنیەكانی چەكی ناوەكی ئیسرائیل ئاشكرابوون، وەك كاردانەوەیەكی ئێران بۆ وتەكانی بنیامین ناتانیاهۆ سەبارەت بە كورە ئەتۆمییەكانی ئێران.