گرتەڤیدیۆی دوو منداڵ هەرای ناوەتەوە

ماکسوێڵ و فینجان

ژیان:

گرتە ڤیدیۆیەکی باوەش بەیەکداکردنی دوو منداڵ کاردانەوەیەکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدوای خۆیدا هێناوە.

ماڵپەری ABCی جیهانی گرتەڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا دەردەکەوێت دوو منداڵی تەمەن دوو ساڵ، پاش ئەوەی بۆ ماوەیەکی کاتی لەیەک دووردەبن، کە یەک دەبینن لە دوورەوە بەرەو رووی یەکتری رادەکەن و باوەشی توند بەیەکدا دەکەن.

دوو منداڵەکە ناویان "ماکسوێڵ و فینجان"، هەمیشە پێکەوەن و قەت یەکتری جێناهێڵن، تەنانەت بەیەکەوە دەچنە هۆڵی مۆسیقا و حەز بە سەماکردن و یاری تێنس دەکەن.

گرتەڤیدیۆیەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بینەرێکی زۆری هەبووە و بووەتە جێی سەرەنجی بەکاربەران.