نەسروڵا شەڕی لە دژى ئەمریکا و ئیسرائیل ڕاگەیاند

خامنەئی سەرۆکایەتی دەکات
حه‌سه‌ن نەسروڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان

ژیان:

ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان دەستپێکردنی شەڕی گەورەی ڕاگەیاند بە سەرۆکایەتى عەلی خامنەئی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دژی ئەمریکا و ئیسرائیل.

حه‌سه‌ن نەسروڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان لە میانی وتارێکیدا  کە بەبۆنەی جەژنی عاشوراوە پێشکەشی کرد رایگه‌یاند "لە سەروبەندی جەنگێکی گەورەداین و سەربازگەکەمان لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیل گەمارۆدراوە که‌ ڕابەری سەربازگەکەمان ئیمام عەلی خامنەییە و ناوەندی سەربازگەکەمان کۆماری ئیسلامی ئێرانە".

وتیشی "ئەمشەو و سبەینێش بە ترەمپ (سەرۆکى ئەمریکا) و ناتانیاهۆ (سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل) دەڵێین کە گەمارۆ و سزا و هەژار و برسێتی ناتوانێ ئیرادەمان بشکێنێت."