لە مەراسیمی عاشوردا 91 كەس بونە قوربانی


ژیان: 
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاوی كردەوە بەهۆی ژێر پێكەوتنی خەڵكەوە لە شاری كەربەلا 91 كەس كوژران و بریندار بوون، هاوکات هەندێک سەرچاوەش باس لەوەدەکەن کوژراوەکان ٣١ کەسن و بریندارەکان زیاتر لە ١٠٠ کەسن.

وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند ئەمڕۆ لە كاتی بەڕێوەچونی مەراسیمی رۆژی عاشوورا لە شاری كەربەلا ژمارەیەك لە خەڵكی بونە قوربانی. 

وەزارەتەكە ئاشكراشی كرد بەهۆی قەرەباڵغی و پاڵنانی خەڵكیەوە سەدان زیارەتكار كەوتنە ژێرپێوە، لە ئاكامدا 16 لە زیارەتكاران گیانیان لە دەستدا و زیاتر لە 75 زیارەتكاری دیكەش برینداربوون.

رێوڕەسمەكانی عاشورا لەو شوێنانە یكە خەڵكی شیعەی تیادایە بۆ زیارەتكردن لە رۆژی عاشورادا سەردانی عێراق دەكەن و لەو مەراسیمانەدا بەشداری دەكەن.