سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەرمانی هەرێمی بۆ جێگرەكانی دەركرد

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان

ژیان: 
 سەرۆكی دیوای سەرۆكایەتی هەرێم ئاشكرای دەكات كە سەرۆكی هەرێم فەرمانی دەركردووە بۆ دەستبەكار بونی جێگرەكانی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان. 

فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، فەرمانی هەرێمی بۆ دەستبەكاربوونی هەردوو جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەركردووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆكی دیوان "سەرەتای ئەم هەفتەیە، ڕۆژی یەكشەممه ٨/٩/٢٠١٩ فەرمانی هەرێمی بۆ دەستبەكاربوونی بەڕێزان جەعفەر مستەفا عەلی و مستەفا قادر مستەفا وەك جێگرانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەركرد".