ترەمپ سوپاسی سەرۆكی فیفا دەكات


ژیان: 
سەرۆكی فیفا لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا كۆبونەوە و باسیان لە ئامادەكاریەكانی ئەمریكا كرد بۆ مۆندیالی خانمانی جیهان لە ساڵی 2026دا. 

جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كۆبویەوە. 

كۆبونەوەكە لە كۆشكی سپی ئەنجام درا و گفتگۆ لەبارەی ئامادەكاریەكانی ئەمریكا بۆ میواندارییكردنی یارییەكانی مۆندیالی 2026 كە بە هاوبەشی لەگەڵ مەكسیك و كەنەدا میوانداری دەكات. 

سەرۆكی ئەمریكا سوپاسی سەرۆكی فیفای كرد و وتی: ئەو رۆڵێكی گەورەی هەبووە لە پێدانی مافی میواندارییكردنی مۆندیالی 2026 كۆبونەوەكەمان زۆر گەورە و گرنگ بووە، ئینفانتینۆ گەورەترین كەسایەتی تۆپی پێی جیهانە و لەگەڵ ئەو قسەمان لەبارەی تۆپی پێی خانمان كرد بۆ ئەوەی كار بكرێت بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی.

سەرۆكی فیفا وتی، تۆپی پێ گەورەترین بۆنەی وەرزشییە لە جیهاندا و بەڕێوەچوونی یارییەكانی مۆندیالی 2026یش بۆ ئەمریكا كاریگەرییەكی گەورە و گرنگی دەبێت، دووپاتیشیكردەوە بەجدی كار لەسەر تۆپی پێی خانمان دەكەنەوە و لە نزیكدا كاری باشتر لەو بوارەدا دەكەن.