بۆڵتن لەسەرداوای ترەمپ دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە

جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكا

ژیان: 
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكا، نامەی دەست لەكاركێشانەوەی خۆی داوەتە دەست سەرۆكی ئەمەریكا، هەرچەندە ئەو كارەی لەسەر داوای سەرۆكی ئەمریكا بووە. 

جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكا، نامەی دەست لەكاركێشانەوەی خۆی داوەتە دەست سەرۆكی ئەمەریكا، هەرچەندە ئەو كارەی لەسەر داوای سەرۆكی ئەمریكا بووە. 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا، دەستلەكاركێشانەوەكەی بۆڵتنی پشتراست كردەوە و ئەوەشی وت لەسەر داوای ئەو بووە. 

سەرۆكی ئەمریكا لە تویتێكدا ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە هەفتەی داهاتوو كەسێكی دیكە بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان دەكات، ئاماژەی بەوەش كردووە كە دژی زۆرێك لە پێشنیازەكانی بووە. 

ئەوەشی رونكردووەتەوە كە شەوی رابردوو پێی وەك سەرۆكی ئەمریكا پێی راگەیاندووە، كە كۆشكی سپی چیدیكە پێویستی بە راژەی ئەو نەماوە.