دوو گەنجی كورد شۆفڵێكی هەتاویان دروستكرد


ژیان: 
یەكەمین شۆفڵی هەتاوی كە بە وزەی خۆر كار دەكات، لە لایەن حەمید سەمەدی و ئومێد زەندی كە خەڵكی شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستانن  بەرهەم هات.

ئەو دوو گەنجە كوردە شۆفڵەكەیان ناوناوە (هیزی كوردستان ) دروستكردنەكەی ماوەی یەك ساڵی خایاندووە و نزیكەی ١٤ میلۆن تمەن (نزیكەی یەك ملیۆن و 400هەزار دینار) تێچووی بووە.

ئاژانسی میهری ئێرانی لە زاری ئەو دوو گەنجەوە بڵاو كردەوە "هێزی كوردستان (شۆفڵەكە) توانای هەڵگرتنی یەك تۆن بار و گواستنەوەی ٢ تۆن كاڵای هەیە".

ئەو شۆفڵە سەرچاوەی وزەی لە تیشكی خۆرەوە دابین دەكرێت و لە ئەگەری پێویستی بە بارگاوی كردنەوە هەبێت دەكرێ لە كارەبای ماڵان كەڵك وەرگیرێت.

وتیشی: بە هۆی كەم دەنگ و هەرا بوون و هەروەها بەرهەم نەهێنانی مادەگەلی پیسكەرەوەی ژینگە، ئەم تەكنۆلۆژیایە زۆر گونجاوە بۆ ناوەند گەلی پیشەسازیی وەك ئاژەڵدارییەكان و كار لە شوێنە بەرتەسكەكانی وەك پارك و كۆڵان.