میسر پلانێكی توركیای لە دژی وڵاتەكەی پوچەڵ كردەوە


ژیان: 
وەزارەتی ناوخۆی میسر ڕایگەیاند، پلانێكی مەترسیداری وڵاتی توركیا لە دژی میسر پوچەڵكركرایەوە و بەهۆیەوە ١٦ كەسیان دەستگیر كردوە. 

بەگوێرەی بەیاننامەیەكی وەزارەتی ناوخۆی میسر، ژمارەیەك لە سەركردە و كادیرەكانی ئیخوان لەناو میسر و بەفەرمانی سەركردەكانیان لە توركیا هەوڵیانداوە لە ڕێگای چەند گروپێكی نهێنیەوە ئاژاوەو پشێوی لەوڵاتەكەیان دروست بكەن.

وەزارەتی ناوخۆی میسر ئەوەی رونكردووەتەوە: ئەو گروپە ١٦ كەسیە لە ژێر ناوی چەند كۆمپانیایەكدا پارەیان بۆ گروپە (تیرۆرستیەكان) دابینكردوە و هەوڵیانداوە ئەو سەركردانەی ئیخوان، هێشتا لە ناو میسردان خۆیان حەشارداوە دەربازیان بكەن بۆ توركیا.