کارکردنی پزیشکان لە کاتی بەیانیان لە نۆرینگە تایبەتەکانیان قەدەغە کرا

پزیشک

ژیان:

ئەنجوومەنی باڵای سەندیکای پزیشکای کوردستان کارکردنی پزیشکانی لە نۆرینگە تایبەتەکانیان لە کاتی بەیانیاندا قەدەغەكرد.
لەنوسراوێكدا كە وێنەیەكی دەست (تۆڕی هەواڵی ژیان) كەوتووە، ئەنجوومەنی باڵای سەندیکای پزیشکای کوردستان رایگەیاندووە" بەپێی ئەو دەسەڵاتەی کە پێمان دراوە لە یاسای پەرلەمانی هەرێمی کوردستان - عێراق، ژمارەی٦ی ساڵی ٢٠٠٠ ئەنجوومەنی باڵا بڕیاریدا کە نابێت هیچ پزیشکێک لە نۆرینگەی تایبەتی خۆی بەیانیان کار بکات لە هەرێمی کوردستان".

لە نووسراوەکە ئاماژە بە ئەوە دراوە" کە بڕیارەکە پزیشکانی خانەنیشن ناگرێتەوە".