ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە


ژیان:

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك كۆدەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی هەواڵی ژیان) لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمدا، سێ پرسی سەرەكی  تاووتوێ دەكرێن كە پێكهاتوون لە(خستنەڕووی دەرەنجامی كۆبوونەوەی هاوبەشی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە پەرلەمانی عێراق.

هەروەها گفتوگۆ لە بارەی کاریگەری و مەترسییەکانی پڕۆژەی سەرژمێری گشتی دەکرێت، کە بڕیارە لە ساڵی 2020 لە عێراق بکرێت.