سبه‌ینێ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ دابه‌شده‌كرێت


ژیان:
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش و بۆ سبەینێش مووچەی دوو وەزارەتی دیكە دابەشدەكرێت.

سبەینێ پێنجشەممە ١2ی ٩ی ٢٠١٩، مووچەی مانگی ٦ی ئەمساڵی وەزارەتی تەندروستی دابەشبکرێت، هەروەها چاوەڕوان دەكرێت سبەینێ لەگەڵ مووچەی تەندروستی، مووچەی وەزارەتی دارایی و کاروباری ئابوریش دابەشبکرێت.

وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچە پشت بە 317 ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و 478 ملیار دیناری بەغدا دەبەستێت کە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی دەنێرێت.