ئەمریکا بەردەوامە لە سەپاندنی سزای دارایی بەسەر ئێراندا

کۆمەڵێک سەرکردەی ئێرانیی کراونەتە ئامانج
سزای نوێ بەسەر ئێراندا سەپێندرا

ژیان:

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ژمارەیەک سەرکردایەتی سوپای پاسدارانی ئێران و بزوتنەوەی حەماسدا سەپاند کە چەند سەرکردایەکی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە بەبریاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سزای داراییان خستۆتە سەر  ١٥ سەرکردەی پاسداران.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، جگە لەو سەرکردە ئێرانیانە ئەمریکا سزای دارایی سەپاندووە بەسەر چەند بەرپرسێکی بزوتنەوەی حەماس و هەندێک کەسی نزیک لە رێکخراوی قاعیدە و داعش.

ئەوەش لە کاتێکدایە ١٨ ساڵ بە سەر روداوەکانی یانزەی سێپتەمبەری ساڵی ٢٠٠١ دا تێدەپەڕێت کە لەلایەن چەند کەسێکی سەر بە رێکخراوی قاعیدەوە بە فڕۆکە هێرش کرایە سەر دوو باڵەخانەی بازرگانی ئەمریکا و بە سەدان کەس کوژران وبرینداربوون.