گۆڕانكارییەكان پارێزگاری دهۆكیش دەگرێتەوە

فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆك

ژیان:

پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاریداوە لەماوەیەكی نزیكدا لەپاڵ گۆڕانكاری لە پۆستەكانی قائیمقام و بەڕێوەبەرە گشتییەكان، پارێزگاری دهۆكیش بگۆڕێت.

زانیارییەکان باسلەوە دەکەن، بەم نزیكانە فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆك دەستلەكاردەكێشێتەوە، ئەوەش لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، چەند كادرێكی پارتی داوای وەرگرتنی ئەو پۆستەیان كردوە، بەڵام لە ئێستادا كاندیدی بەهێز بۆ شوێنگرتنەوەی فەرهاد ئەتروشی لەناو پارتی (عەلی تەتەر) بەرپرسی لقی 8ی پارتی دیموکراتی کوردستانە لە زاخۆ.

ئەمە لەكاتێكدایە دوێنێ سێشەممە نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر دەستی لەپۆستی پارێزگاری هەولێر كێشایەوەو لەجێگەی ئەو بڕیارە فرسەت سۆفی دەستبەكاربێت.