سبەینێ جڤاتی گشتیی گۆڕان دەستەی بەڕێوەبردنی نوێ هەڵدەبژێرێت

کۆبوونەوەیەکی جڤاتەکە

ژیان:

بڕیارە سبەینێ جڤاتی گشتی گۆڕان کۆببێتەوە و دەستەی بەڕێوەبردنی نوێی هەڵببژێرێت.

بەپێی زانیاریەکان، سبەینێ پێنجشەممە 12-9-2019 جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی نوێی خانەی راپەڕاندن، دەستەیەکی نوێ بۆ سەرۆکایەتیی جڤاتەکە هەڵدەبژێرێت.

هەموو ئەندامانی جڤاتەکە و جڤاتی نیشتمانی و هەڵسوڕاوە دیارەکانیش مافی خۆپاڵاوتنیان هەیە بۆ وەرگرتنی پۆستەکان، بەڵام ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە تەنیا ئەندامانی جڤاتی گشتین.

بڕیارە لەکۆبوونەوەکەی سبەینیی جڤاتی گشتی بزووتنەوەکە سەرۆکی جڤاتی گشتی، جێگرەکەی و سکرتێری جڤاتەکە دیاریدەکرێت

زانیارییە بڵاوکراوەکان ئاشکرایدەکەن، د.رەئووف عوسمان سەرۆکی ئێستای جڤاتی گشتی خۆی بۆ سەرۆکایەتی جڤاتەکە کاندید نەکردووەتەوە.