پۆلیسی هەڵەبجە زانیاری لەسەر كوژرانی كارمەندێكی پاككەرەوە بۆ ژیان دەخاتەڕوو

هەڵەبجە

ژیان: هۆزان عیرفان

وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ لەنێوان دوو كارمەندی پاككەرەوە، یەكێك لە كارمەندەكان ئەوەی دیكەی بەچەقۆ كوشت.

رائید بەرزان عوسمان وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگاری هەڵەبجە لە لێدوانێكدا بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند، ئەمڕۆ چوار شەممە 11-9-2019، بەهۆی درووست بوونی شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوان دوو كارمەندی پاككەرەوە لەناو بازاڕی هەڵەبجە، یەكێك لە كارمەندەكان هاوڕێكەی بە چەقۆ كوشتووە.
وتیشی: بكوژەكە ناوی (ش،ع،ه) و كوژراوەكەش ناوی (ه،ح) و كرێكاری كۆمپانیای گارێكس-ن.

ناوبراو راشیگه‌یاند" كوژراوەكەش و تاوانبارەكەش خەڵكی هەڵەبجەن و لەئێستاشدا تاوانبارەكە دەستگیركراوە".