ئێران: دوورخستنەوەى بۆڵتن کاریگەرى لەسەر پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا نابێت

جۆن بۆلتن

ژیان:

نێردەی تاران لەنەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند، دورخستنەوەی جۆن بۆڵتنی راوێژکاری ئاسایشی ئەمریکا تاران راناکێشێت بۆ کۆبونەوە لەگەڵ ئەمریکا.

ئەمجەد تەخت رەوانچی، نێردەی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند "ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا پەیوەستە بە هەڵگرتنى سزا ئابورییەکان نەک دوورخستنەوەى جۆن بۆلتن".

ڕەوانچی راشیگەیاندوە، کەشوهەوای کۆبونەوەکان لەبارنیە لەکاتێکدا سزاکانی سەر وڵاتەکەی بەردەوامن و ئێران ناتوانێت نەوتەکەی بفرۆشێت.

پێشتر  محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران جۆن بۆڵتنی بە بەربەستی سەرەکی دادەنا لەنێوان ئەمریکا و وڵاتەکەی و بەردەوامى رێککەوتنە ئەتۆمییەکەى ئێران وڵاتانى ٥+١.