شەهرام سەردار "هەست"ی خۆی بڵاوکردەوە

شەهرام سەردار

ژیان:

هونەرمەندی گۆرانیبێژ شەهرام سەردار لە نوێترین ڤیدیۆکلیپی بە ناوی "هەست" دەردەکەوێتەوە.

تێکستی بەرهەمەنوێیەکەی شەهرام سەردار مازیار فایەق نوسیوویەتی، میلۆدییەکەی مازیار فەلاح ئامادەیکردووە.

هەروەها ئارش عوسمان میوزیکی بۆ داناوە و لەلایەن ئارام سەرداری برایەوە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.

شەهرام سەردار لە شاری سلێمانی لەدایکبووە لە ساڵی ٢٠١٢ەوە دەستی کردووە بەکاری هونەری، چەندین بەرهەمی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی تۆمارکراوی هەیە.