ئەلینا: ڤاڵڤێردی ناچار دەكەم


ژیان: 
یاریزانێكی گەنجی بەرشەلۆنە بەڵێن بە راهێنەرەكەی دەدات كە خۆی بسەلمێنێك وەك یاریزانی پێكهاتەی سەرەكی و رەخنە لە بانگ نەكردنەوەشی دەگرێت بۆ تیپی سەرەكی. 

كارلیس ئەلینا، یاریزانی گەجی یانەی بەرشەلۆنە، رەخنەی لە ئەرنستۆ ڤاڵڤێردی، راھێنەری یانەكەی گرت و لە لێدوانێكی بۆ رادیۆی كەتەلۆنیا ووتی: ھیچ بیانویەك نییە بۆ بانگھێشت نەكردن و یاری پێنەكردم. 

ئەو یاریزانە وتیشی: ھیچ یاریزانێكیش نییە حەز نەكات بانگھێشتی تیپەكەی یان ھەڵبژاردەكەی نەكرێت كە ئەوەش پەیوەستە بە بریاری راھێنەرانەوە، بە دڵنیاییەوە گەنجەكان ناوەستن و بەردەوام دەبن دەمەوێت لە پێناوی یاری كردن و بوون بە سەرەكی لە تیپەكەم بجەنگم و بەردەوام بم.  

ئەو باسی لەوەش كرد كە "ئێمە ھەموومان پێمان وایە بۆ تیپەكە گرنگین منیش پێم وایە ١٠٠% دەتوانم گۆرانكاری بۆ تیپەكەم بكەم و ئەم دۆخەی ئێستا بگۆرم بۆ ئەوەی ئەوەش بكەم دەبێت بەردەوام كار بكەم و دەبێت ڤالڤێردی ناچار بكەم بەوەی بانگھێشتم بكات".