ناوی بەشێك لە كاندیدەكانی پۆستەكانی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشكرا بوو


ژیان: 
ناوی بەشێك لە كانیدید پۆستەكانی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشكرا دەبێت و تا ئێستا هەر دوو كاندید بۆ رێكخەری گشتی هەیە و چەند كاندیدێكیتریش بۆ سەرۆكی جڤاتی گشتی هەیە.

سەرچاوەیەك لە ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند وا بڕیارە سبەینێ هەڵبژاردنی سەرۆك و جێگر و سكرتێری جڤاتی گشتی گۆڕان ئەنجام بدرێت. 

ئەو سەرچاوەیە ئاشكرای كرد بۆ پۆستی سەرۆكی جڤاتی گشتی گۆڕان هەریەكە لە جەمال محەمەد، نەسرین جەمال، دڵخواز كاكە و كوردە چاوشین خۆیان كاندید كردووە.

پێشتریش ژیان ئاشكرای كردبوو بۆ وەرگرتنی پۆستی رێكخەری گشتی دوو كەس خۆیان كاندید دەكەن كە هەریەكە لە عومەری سەی عەلی و شۆڕش حاجی دەبێت، لە ئێٍستاشدا زانیاریەكان پشت راستی دەكەنەوە بۆ پۆستی رێكخەر تەنها ئەو دوو كاندیدە هەیە. 

ژیان زانیویەتی زیاتر لە 10 كەس بۆ خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەكە خۆیان كاندید كردووە بەڵام سەرچاوەكەی ژیان نەیویستت زانیاری زیاتر بدات تەنها ئەوەندەی وت بۆ سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی تائێستا عەدنان عوسمان خۆی كاندید كردووە.