كۆسرەت رەسوڵ بەرپرسی مەكتەبێكی یەكێتی دیاری كرد

كۆسرەت رەسوڵ‌ عەلی،‌ جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یەكێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان

ژیان:
جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی پۆستێكی تری بەخشی بە ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی حزبەكەی و دەڵێت لە ژێر رۆشنایی دوا كۆبونەوەی حزبەكەی ئەو كارەی كردووە.

كۆسرەت رەسوڵ‌ عەلی،‌ جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یەكێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان، دوای ئەوەی چوار ئەندامی سەركردایەتی نوێی حزبەكەی دیاری كرد، ئەمڕۆش پۆستێكی نوێی بە نوسراوی‌ ژمارە 24-ب/ج لە 11ی‌ ئەیلولی‌ 2019 بەخشی. 

لە نوسراوەكەی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی هاتووە ئەرسەلان بایز ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی وەك سەرپەرشتیاری مەكتەبی چاودێری و بەدواداچوونی یەكێتی دیاریكراوە.

ئاماژەی بەوەش كردووە ئەو بریارەی لە ژێر رۆشنایی كۆبونەوەی رۆژی 7ی ئەیلول دەركراوە، لە بەشێكی‌ تری‌ نوسراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە كە ئەم بڕیارە لە رۆژی‌ دەرچوونیەوە جێبەجێ‌ دەكرێت.