لە 4 ساڵدا بەڕێوەبەری رۆشنبیری سلێمانی نزیكەی ملیۆنێك و400هەزار دۆلار خەرجی بووە


ژیان: 
تەنها لە ماوەی چوار ساڵدا بەڕێوەبەری رۆشنبیری سلێمانی یەك ملیۆن و 400 هەزار دۆلار خەرجی بووە و تەنها لە 8 مانگی ئەم ساڵدا 64 ملیۆن دینار خەرجی بووە.

هەرچەندە تا ئێستا بەشێوەیەكی فەرمی پارەی خەرجكراوی 20 ملیار دۆلارەكە شاری رۆششنبری بڵاو نەكراوەتەوە بەڵام خشتەیەك بولا كراوەتەوە كە تیایدا دەردەكەوێت بەڕێوەبەری رۆشنبیری سلێمانی تەنها لە ماوەی هەشت مانگی ئەم ساڵدا 64 ملیۆن دینار خەرجی بووە. 

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاو كراوەتەوە دەردەكەوێت خەرجی كارو چالاكی بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری سلێمانی، لە چوار ساڵدا (یەك ملیارو 676 ملیۆن و 938 ھەزار و 500 دینار) كە دەكاتە نزیكەی (یەك ملیۆن و 400 ھەزار دۆلار).

ئەوەجگە لەوەی كە خەرجی هەشت مانگی ئەم ساڵی 2019 بەجیاواز هەژمار كراوە، هەر ئەمشەویش بەڕێوەبەری رۆشنبیری سلێمانی لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند من بەرپرسیار نیم لەوە پارانەی كە لە پێش وەرگرتنی ئەو پۆستە لەلایەن منەوە خەرج كراوە.