زیانەكانی پیاز


ژیان: 
هەمیشە گوێمان لە سودەكانی پیاز بووە بەڵام ئەو خواردنە جگە لەسووود هەندێك زیانیشی هەیە كە لە كاتی زیاد خواردنی سەر هەڵدەدەن و كاریگەریان بەسەر مرۆڤەوە دەبێت. 

لەوكاتەی پیاز زۆر بەكار دەهێندرێت دەبێتە ھۆی سوور بوونەوەی ناوەوەی گەدەی مرۆڤ، ئەوەش هۆكارە بۆ ئەوەی ھەست بە رشانەوە و دڵە كزە بكرێت. 

پیاز هۆكارێكە بۆ دابەزینی پاڵەپەستۆی خوێن (ضخت دم)، هاوكات هۆكارێكیشە بۆ كەمكردنەوەی شەكری خوێن كە لە هەندێك حاڵەتدا ئەمە پێویستیە بۆ جەستەی مرۆڤ بەڵام لەو كاتانەی زیاد بەكار دێت ئەو كێشانە دروست دەكەن. 

هاوكات پیاز مرۆڤ تەمبەڵ دەكات و ئارەزووی بۆ خەو زۆر دەبێت، دەبێتە ھۆی ئاوسانی رژێنی پرۆستات .