جەمال حاجی محەمەد بە سەرۆکی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا

دەستەی سەرۆکایەتی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردران
پرۆسەی هەڵبژاردنەکە

ژیان:

لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا، جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژارد و تێیدا جەمال حاجی محەمەد بە سەرۆکی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسەکان، دوای بەڕێوەچونی پڕۆسەی هەڵبژاردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان، جەمال حاجی محەمەد بە سەرۆک و عەلی عەبدوڵا بە جێگری سەرۆک و پێشڕەو رەئوف بە سکرتێری جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێژردران.

ئەمڕۆ هەڵبژاردن بۆ دەستەى سەرۆکایەتى جڤاتی گشتیی بزوتنەوەکە کرا، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەکەش، سەرۆکى جڤاتی گشتیی ڕاستەوخۆ دەبێتە ئەندامی خانەی راپەڕاندن.

بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتووش، 14ی ئەیلولی 2019،  هەڵبژاردن بۆ رێکخەری گشتی و پێنج ئەندامەکەی دیکەی خانەی راپەڕاندن بکرێت.