بارانبارین دەستپێدەکات

بارانبارین

ژیان:

بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی عێراق، سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

سادق عەتییە بەرپرسى دەزگاى کەشناسیى عێراق ڕایگەیاندووە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو و بە دیاریکراوی ناوەڕاستی ئەم مانگە، شەپۆلێکی سارد ڕوودەکاتە ناوچەکەو ئەوەش وادەکات کە پلەکانی گەرما نزم ببنەوە.

ڕوونیشیکردووەتەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلەوە لە زۆربەی ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان باران دەبارێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر کەشناسی عێراق رایگەیاندبوو، ئەمساڵ بارانبارین زووتر دەستپێدەکات.