حكومەتی هەرێم پارە بۆ نۆژەنكردنەوەی رێگاوبانى پارێزگاکان دابیندەكات

حکومەتی هەرێمی کوردستان_ لۆگۆ

ژیان:

وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بودجه‌ی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگه‌وبانی هه‌رچوار پارێزگای هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كردووە.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی ئەیلولى 2019، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: حکومەتی هەرێم بڕی 33 ملیار و 876 ملیۆن دیناری بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگاوبانەكان تەرخانکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێش ھاتنی وەرزی زستان و لە ماوەی دو مانگ و نیودا پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگه‌كان جێبەجێ دەکرێت.

هەر بەپێی وتەی وتەبێژەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕە پارەكە بۆ هەر چوار پارێزگا و دوو ئیدارەکەی هەرێم تەرخانكراوە.