كۆدار شەهیدبوونی گەریلایەكی ڕاگەیاند

هێمن عومەریی

ژیان:
دوای زیاتر لە ١٠ ڕۆژ لە تێكهەڵچوونێكی چەكداری لە نێوان ورمێ و شنۆ، یەكینەكانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی كوردستان شەهیدبوونی گەریلایەكیان لە ئەنجامی ئەو تێكهەچوونەدا ڕاگەیاند.

یەكینەكانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، باڵی سەربازی كۆمەڵگای دێموكراتیك و ئازادی ڕۆژهەڵاتی كوردستان (كۆدار) ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ڕۆژی شەممە (٣١ی ئابی ٢٠١٩)، لە ئەنجامی تێكهەچوونێكی چەكداری لە گەلیی قاسملوو گەریلایەكی خەڵكی كامیاران بە ناوی "هێمن عومەریی" ناسراو بە شەرڤان وەلات گیانی لە دەست داوە.

ناسنامەی ئەو گەریلا شەهیدە بەم شێوەیە:

نازناو: شەڕڤان وڵات

ناو و پاشناو : هێمن عومەری

ناوی دایک/باوک: ڕۆزیە- فەتحی

شوێنی لەدایک بوون: گوندی هەنیمن/کامیاران

شوێن و کاتی شەهید بوون: ورمێ/ ٣١ی ئاب/٩ی خەرمانانی ٢٠١٩

لە ماوەی ڕابردوو لە چەند ناوچەیەكی رۆژهەڵاتی كوردستان تێكهەڵچوون لە نێوان گەریلاكانی كۆدار و پەكەكە لەگەڵ سوپای پاسداراندا ڕووی داوە.