سلێمانی؛ دوو کەس دەستگیرکران کە لە هاوڵاتییەکیان دابوو

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی _ لۆگۆ

ژیان:

پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ئازادی‌ دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كردووە كه‌ هێرشیان كردبووه‌ سه‌ر هاوڵاتییه‌ك ‌و لێیاندابوو.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە  "پاش تۆماركردنی‌ سكاڵای‌ یاسایی له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌كه‌وه‌ كه‌ دوو كه‌س هێرشیانكردبووه‌ سه‌رو لێیاندابو، بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ئازادی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ ده‌ستپێكرد و زانیاری‌ پێویستیان له‌سه‌ر تۆمه‌تباره‌كان كۆكرده‌وه‌".

دەشڵێت "دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر و له‌ چالاكییه‌كی‌ مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ئازادی‌ توانرا هه‌ردو تۆمه‌تبار (ع. ئـ. ع. – م. ك. ج.) ده‌ستگیر بكرێن".

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە "هه‌ردو تۆمه‌تبار به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 405/31 له‌یاسای‌ سزادان ڕاگیراون ‌و له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ئازادی-‌یه‌وه‌ په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌".