بەرهەم ساڵح و عادل عەبدولمەهدی کۆبوونەوە

دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە

ژیان:
سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی کۆبوویەوە و باسیان لەچەند تەوەرێکی گرنگ کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە عادل عەبدولمەھدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق.

بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرکۆمار، کۆبوونەوەکە سەبارەت بە دوا پێشھاتەکانی ناوچەکە و جیھان بووە.

لە میانی دیدارەکەدا باس لە گۆڕانکاری و پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکانی وڵات و ئاستی جێ بەجێکراوی کارنامەی حکوومەت و گرنگی خستنەگەڕی ھەوڵەکان کرایەوە لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە پێویستەکان بە ھاووڵاتییان.