"من یان تۆ" بڵاوکرایەوە

کاردین

ژیان:

کاردین و یادگار یەکەمین بەرهەمی خۆیان بەشێوەی دوێت و بە ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە.

هەردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ کاردین و یادگار بەرهەمێکی نوێیان بەناوی "من یان تۆ" یان بڵاوکردەوە، لە نووسینی باوان موراد.

میلۆدی گۆرانییەکەش لە فارسییەوە وەرگیراوە کە هونەرمەندی فارس حامید هومایون دایناوە و کاری دەرهێنانی کلیپەکەش ئەنوەر عەزیز ئەنجامیداوە.