لەم ساڵدا لە یەمەن 350 هەزار كەس ئاوارە بوون


ژیان: 
رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی رایگەیاند نزیكەی ٣٥٠هەزار هاوڵاتی یەمەنی لەم ساڵدا ئاوارە بوون و تیمەكانیان لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ شوێنی لەبارەی نیشتەجێبونیان.  

رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان، رایگەیاند: نزیكەی ٣٥٠ ھەزار هاوڵاتی یەمەنی لە ساڵی ٢٠١٩دا، بەھۆی بەردەوامیی جەنگ ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێھێشتووە. 

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٢ی ئەیلوول، رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی رایگەیاند: ئەو ٣٥٠ ھەزار كەسە تەنھا لەم ساڵدا ئاوارەبوون، تیمەكانیان لە ھەوڵی بەردەوامدان بۆ گەیاندنی ھاوكاری بە ئاوارەكان و رەخساندنی كەش و شوێنی لەبار بۆ نیشتەجێبوونیان لە ناوچەكانی تری یەمەن.

بەگوێرەی ئامارە نێودەوڵەتییەكان كە لە ١٧ی مانگی حوزەیرانی رابردوو راگەیەندرا، بە ھۆی پێكدادانەكان لە ٣٠ بەرەی وڵاتەكەوە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٦ەوە ٧٠ ھەزار كەس لەو وڵاتە كوژراون.