پارتی ئەم بەڵێننامەیە بە گەنجان پڕ دەکاتەوە

هەندێک لە گەنجان بەڵێننامەکەیان پڕ نەکردووەتەوە
پارتی دیموکراتی کوردستان_ لۆگۆ

ژیان:

پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری دهۆک و زاخۆ دەستی کردووە بە پڕکردنەوەی بەڵێننامە بە گەنجانی ئەو سنوورە بەمەبەستی هاوکارینەکردنی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان.

بەپێی زانیاری چەند میدیایەک، دوابەدوای ڕووداوەکانی شیلادزێ ئاسایشی پارتی بەردەوام و بە شێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو گەنجانی ئەو سنوورە بانگ دەکاتە بەڕێوەبەرایەتییەکە و بەڵێننامەیان پێ پڕ دەکاتەوە لە دژی پەکەکە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بڵاوکراونەتەوە، تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ کەس بانگهێشتى ئاسایش کراون و بەڵێننامەیان پێ پرکراوەتەوە.

هاوکات لەنێو ئەو کەسانەشی کە بانگکراون ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی و گۆڕان هەن و بەرپرسانی باڵای ئەو دوو حیزبەش ناچاربوونە بەرپرسانی پارتی لەو دۆخە ئاگادار بکەنەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان بەشێکی زۆر لە گەنجانی ئەو سنوورە بەڵێننامەکەیان پڕنەکردووەتەوە و وەڵامی ئەو داواکارییەی پارتیان نەداوەتەوە.

لە بەڵێننامەکەدا چەند خاڵیک هاتوە لەوانە نابێت سەردانى ناوچەکانى پەکەکە بکەن، هاوكات نابێت بازرگانى یاخود هاوكاری په‌كه‌كه‌ بكه‌ن.