ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە داواكاریی بەهەرێمكردنی پارێزگاکە دەباتە دادگا

سكاڵا دژی حكوومه‌تی فیدراڵی تۆمار ده‌كات
ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە

ژیان:

بەهۆی پشتگوێ خستنی داواکاری به‌هه‌رێمبوون، ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە، سکاڵای یاسایی لەسەر حکوومەتی فیدراڵی تۆمار دەکات.

کەریم شەواک، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە بە میدیا عێراقییەکانی وتوە، ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە، سکاڵای یاسایی لەسەر حکوومەتی فیدراڵی تۆمار دەکات، بەهۆی ئەوەی سەرجەم ئەو نوسراوانەی پشتگوێ خستووە، کە داوای بە هەرێمبوونی بەسرەیان کردووە.

ئاشکراشیدەکات رێگای نوێ دەگرنەبەر بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکەیان و دەڵێت "ئێمە ئەو پرسە دەبەینە دادگا، ئەگەر دادگای فیدراڵی دادپەروەربێت ئەوە باشە بەپێچەوانەوە ناچار دەبین رێگەی دیكە بگرینەبەر، هەروەها لەگەڵ چەند لایەنێكیش ئەو پرسەمان تاوتوێكردووەو پەیوەندیشمان بە نەتەوە یەكگرتووەكانەوە كردووە".