پەرلەمانی عێراق یەكەم كۆبوونەوەی خولی نوێی یاسادانان ئەنجام دەدات

پەرلەمانی عێراق

ژیان:

دوای كۆتاییهاتنی پشووی هاوینە، بڕیارە سبەینێ پەڕلەمانی عیراق یەكەمین كۆبوونەوەی خولی نوێی یاسادانان ئەنجام بدات.

بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق ڕایگەیاندوە، رۆژی شەممە وەرزی یاسادانانی ساڵی دووەم دەست پێدەكەین و لە كۆبوونەوەكەدا بابەتی سیاسی تێدا نییە و تەنها خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەندێك پڕۆژە یاسا و خوێندنەوەی دووەم بۆ هەندێكی دیكە ئەنجام دەدەین.

وتیشی"فرۆشتنی جەستەی مرۆڤ و بابەتەكانی كەرتی تایبەت و كەرتی گشتی گرنگترین ئەو پڕۆژانەن كە گفتوگۆیان لەسەر دەكەین".

ڕوونیشیكردەوە، ئەو گوشارانەی لە عادل عەبدولمەهدی دەكرێت، گوشاری سیاسی و بەرژەوەندییە، چونكە بابەتی یەكلاكردنەوەی پلە تایبەتەكان دەبێت تاكو 24-10 یەكلایی بكرێتەوە و ئەو لایەنانەش دەیانەوێ پشكی باشیان بەربكەوێت و حكومەت پشكی باشیان بداتێ.