زانكۆی سنە لە ناو زانكۆ پلەبەرزەكانی جیهاندایە

زانکۆی سنە

ژیان:

زانکۆی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان وەک زانکۆیەکی پلەبەرز لە جیهاندا ناوی دەخرێتە لیستی زانکۆ نێودەوڵەتییەکانەوە.

ناوەندی تایمز بۆ پلەبەندیی زانكۆ نێودەوڵەتییەكان، ئەنجامی ریزبەندیەكانی سیستمی نێودەوڵەتیی پلەبەندیی زانكۆ باڵاكانی جیهان-ی بۆ ساڵی 2019-2020 راگەیاند و زانكۆ كوردستانی شاری سنەش لەو لیستەدا ناوی هاتووە.

میدیا ئێرانییەکانیش ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە، کەناوەندی تایمز بۆ پلەبەندیی زانكۆ نێودەوڵەتییەكان، ئەنجامی ریزبەندیەكانی سیستمی نێودەوڵەتیی پلەبەندیی زانكۆ باڵاكانی جیهان-ی بۆ ساڵی 2019-2020 راگەیاند و زانكۆ كوردستانی شاری سنەش لەو لیستەدا ناوی هاتووە.

پلەبەندی جیهانی " پەروەردەی باڵای تایمز" شانەیەکی کردەیی جیهانییە کە زانکۆکان دەخاتە کێبڕکێوە لە تەواوی بوارە سەرەکییەکانی وەک پەروەردە، لێکۆڵینەوە، گواستنەوەی زانست و تێڕوانینە نێودەوڵەتییەکان.