بڕیارێکی نوێ دەرکرا بۆ تاوەرەکانی ئینتەرنێت لەسەربانی ماڵان

تاوەرەکان لادەبرێن

ژیان:
وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنی‌ حكومه‌تی‌ عیراق داوا له‌خاوه‌نی تاوه‌ره‌ تایبه‌ته‌كانی ئینته‌رنێت ده‌كات، له‌ماوه‌ی‌ سێ ڕۆژدا تاوه‌ری ئینته‌رنێت له‌سه‌ر ماڵ و شوێنه‌كانی نیشته‌جێبون لاببرێت.

به‌پێی‌ نوسراوێکی‌ وەزارەتی‌ ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی‌ عێراق كە رێكەوتی ١١ی ئەیلولەوە ده‌ریكردووه‌، بڕیاریداوە بەلابردنی‌ ئەو تاوەرانەی بەمەبەستی خزمەتگوزاریی پەیوەندیەكانی مۆبایل‌و ئینتەرنێت لەسەر بیناو باڵەخانەکان دانرون.

لەنوسراوەکەدا ماوەی‌ کەمتر لەسێ رۆژ دوای‌ ئاگادارکردنەوەیان دیاریكراوه‌ بۆ لابردنی‌ سەرجەم تاوەره‌كان كە لەسەر باڵەخانەكان یاخود خانوو شوێنەكانی نیشتەجێبون دایانناون.

شیاوی باسکردنە، تا ئێستا نەزانراوە ئەو بڕیارە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە یاخود نا، وەک باسیشی لێوەدەکرێت تا ئێستا نووسراوی فەرمی نەگەیشتووەتە دەست بەرپرسانی هەرێم لەوبارەیەوە.