ڕووداوێکی هاتوچۆ قوربانیەکی لێکەوتەوە

پاشماوەی ڕووداوەکە

ژیان:

بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگای کەلار- دەربەندیخان كەسێك بریندار بوو.

لە ڕاگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٤-٩-٢٠١٩ لەسەر ڕێگای كەلار – دەربەندیخان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی ئەڤیكۆ بار و مسیوبۆشی باجیرۆ پێكیاندادا و لەئەنجامدا شۆفێری مسیبۆشییەكە بریندار بوو .

بەپێی زانیارییەكان، هۆكاری ڕووداوەكە كەمتەرخەمی شۆفێری مسیوبۆشیییەكە بووە و كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە.