سبەی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی وەزارەتی بەرگری ئاشكرا دەكرێت

نەجاح شەمەری، وەزیری بەرگری عێراق

ژیان: 
سبەی یەك شەممە وەزارەتی بەرگری عێراق، ئەنجامی لێكۆڵینەوە لە تەقینەوەی كۆگاكانی حەشدی شەعبی لە لایەن سەرۆكی لیژنەی لێكۆڵینەوە رادەگەیەنێت.

تەحسین خەفاجی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق، رایگەیاند: بڕیارە ئێوارەی سبەی، نەجاح شەمەری، وەزیری بەرگری لە رێگەی تەلەفزیۆنی فەرمی حكومەتەوە، ئەنجامی لێكۆڵینەوە لە تەقینەوەی كۆگاكانی حەشدی شەعبی رادەگەیەنێت.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەوەشی ئاشكرا كرد:وەزیری بەرگری كە خۆی سەرۆكی لێژنەی لیكۆڵینەوەیە لە بۆردوومانكردنی كۆگاكانی حەشدی شەعبی و خۆی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان رادەگەیەنێت.