دادگا بڕیاری ١٥ ساڵ زیندانیی بەسەر بکوژانی ڕاوێژ سەپاند

کەسوکارەکەی داوای سزای لەسێدارەدان دەکەن
ڕاوێژ ساڵح

ژیان:

دادگای سلێمانی بڕیاری ١٥ ساڵ زیندانیی بەسەر بکوژانی ڕاوێژ سەپاند و خانەوادەکەشی لە بڕیارەکەی دادگا ناڕازیین و داوا دەکەن سزای ئەو کەسانە بگۆڕن بۆ سزای لەسێدارەدان.

ئەمڕۆ دووەمین دادگایی بکوژانی ڕاوێژ ساڵح، منداڵە ١٣ ساڵانەکەی گەڕەکی کەنەکەوەی شاری سلێمانی بەڕێوەچوو و لە کۆتایی دانیشتنەکەدا، دادوەری دادگای سلێمانی بڕیاری ١٥ ساڵ زیندانیی بۆ هەریەک لە تاوانباران دەکرد، کە لە سێ کەس پێکهاتوون.

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باوكی راوێژ وتی "كوڕەكەم بۆ مۆبایلێك و ٣٠ ھەزار دینار كوژراوە، ئەگەر بكوژێك بە ١٥ ساڵ رزگاری ببێت ھەموو كەس ئەم تاوانە ئەنجامدەدات، دادگا بڕیاریدا بە ١٥ ساڵ زیندانیكردنی بكوژەكەی، ئێمەش رەتیدەكەینەوە و داوای دەكەین بڕیارەكە تەمیزبكرێتەوە و بكوژەكان لە سێدارە بدرێن".

راوێژ ساڵح، تاقانەی پێنج خوشك بوو، لە  مانگی نیسانی ٢٠١٩ لە گەڕەكی كەنەكەوە-ی سلێمانی لەلایەن دوو ھاوڕێی خۆی كوژرا، بەگوێرەی زانیارییەكان مۆبایلێكی بایی ٧٠٠ دۆلار لەگەڵ ٣٠ ھەزار دیناری پێبووە.